AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ٠٧:٥٦

جێگری رێگەوبانی کوردستان:

بەفر رێگەی پەیوەندیی ٦٠ گوندی کوردستانی داخست

بەفر رێگەی پەیوەندیی ٦٠ گوندی کوردستانی داخست

جێگری ئیدارەی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی جادەیی کوردستان وتی: داکردنی بەفر بۆتە هۆی داخرانی رێگەی پەیوەندیی ٦٠ گوندی چوار شاری ئەو پارێزگایە.

محەمەد ڕاشد مودەریس گورجی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بەوەی کە داکردنی بەفر لە پارێزگای کوردستان لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە دەستی پێکردووە، وتی: پێرسونێلی رێگەوبان لە تەواو رێگەکانی پارێزگا و بە ئامادەیی تەواوەوە جێگر کراون.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا چەندین جار چالاکیی بەفرسڕینەوە و خۆێ پێداکردن ئەنجام دراوە، ڕایگەیاند: لە ئێستادا هاتوچۆ لە زۆربەی ڕێڕەوەکانی پارێزگا بە تایبەت لە میحوەری سەقز – بانە، سەقز – مەریوان، سەوڵاوا – هەورامان و سنە – مەریوان بە زەنجیری چەرخەوە مومکینە.

جێگری ئیدارەی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی جادەیی کوردستان وتیشی: تا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نزیکەی ١٠٠٠ کیلۆمەتر چالاکیی بەفرسڕینەوە ئەنجام دراوە و هاوکات هەزار تۆن خیز و خوێ بە جادەکاندا کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە درێژەی رێگەکانی پارێزگادا، پێرسونێلی رێگەوبان یارمەتی و فریاکەوتنیان ئاراستەی ۱۵۰ ئۆتۆمبیلیان کردووە، وتی: رێگەی چوونە ٦٠ گوند لە شارەکانی بانە، مەریوان، دیواندەرە و کامیاران بە هۆی داکردنی بەفر داخراون و لە ئیستادا پێرسونێلی رێگەوان خەریکی کردنەوەی ئەو رێگایانەن و تا کۆتایی ئەمڕۆ دەکرێنەوە.

News ID 16227

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha